تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ٨٣٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٧٢٩ هەزارو ٥٩٤ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٢ ملیۆن و ٧٢٣ هەزار و ٢٤٤ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا پێنج ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٧٢٣ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٦٤ هەزارو ٩٤ کەس گیانیانلەدەستداوەو دوو ملیۆن و ٦٣٨ هەزار و ٤٧٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.