تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە دوو هەزارو ٢٧١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٧٢٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٨٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٢٧١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ١٥٠ هەزار و ١١٥ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە پێنج هەزارو ٣٩٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٠٧ هەزارو ٧٧٥ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:31:09/08/2020