لە کەرکوک حەوت تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی حەوت تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی حەوت کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە پێنج هەزار و ٨٥٤ حاڵەت و ٢٩١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا سێ هەزارو ٦٥٣ هاوڵاتی چاکبونەتەوە، هه‌زار و ٩١٠ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌. 

PM:07:02:09/08/2020