خانمە ئەکتەرە شۆخەکەی فلمی کوردی " پەیکەری دڵ " نارین ئالان، بە ستیاڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.
نارین ئالان خانمە ئەکتەری سەرەکی " پەیکەری دڵ " دوا ماوەیەک ونبوون سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوە و بەچەند وێنەیەکی نوێ سەرنجی فانەکانی رادەکێشێت، لەم وێنە نوێیانەیدا بەتەواوی ستایڵی گۆڕاوە.
نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵی 1992 لە سلێمانی و لە وڵاتی سوید گەورەبووە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، ئەو دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ، خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە بەناوی پەیکەری دڵ وەک پاڵەوانی فلمەکە لەگەڵ هەڵوێست محەمەد هاتەدی.