پسپۆڕی ته‌ندروستی عێراق، هه‌یسه‌م عوبه‌یدی پێشبینی دەکات رێژه‌ی له 80%ی دانیشتوانی عێراق تووشی كۆرۆنا بن و دەڵێت " دەبێت عێراق خۆی بۆ قۆناغی ژیانكردن له‌گه‌ڵ كۆرۆنا ئاماده بكات".
وەزیری تەندروستیش حەسەن تمیمی رایگه‌یاند " ئێستا په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته ته‌حه‌دایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه عێراق پێویستی به دوو كاری به‌په‌له هه‌یه".
بەپێی به‌یاننامه‌كەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌م وتانه‌ی ته‌میمی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران هاتوون و تێیدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندرووستی عێراق رایگه‌یاندووه، دۆخی ته‌ندروستی عێراق مه‌ترسیداره و تێپه‌ڕاندنی پێویستی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نێك و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت، دامه‌زراوه و هاووڵاتیانیش هه‌یه.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئێستا په‌تاكه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی تۆقێنه‌ر.