ئەمڕۆ تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو توشبووەی کۆرۆنا هیچ نەخۆشی دیکەی نەبووە و ماوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ١٠ حاڵەت لە سنوورەکەدا، هاوکات ١٢ تووشبوو له ژێر چاودێری پزیشكیدان و باری تهندروستی دوانیان ناجێگره.
تائێستا لە هەرێمی کوردستان ١٧ هەزار و ٣٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانین، هەروەها ٦٤٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە هەزارو ١٤٣ كهسیش كه ههڵگری ڤایرۆسهكه بوون چاكبونهتهوه.