دادگای تاوانەکانی سلێمانی رۆژی ٩ ی ئاب حوکمی بەسەر دوو تۆمەتباردا سەپاند و داوای گەڕانەوەی پارەکەش دەکات کە یەک ملیار و نۆسەد ملیۆن دیناری عێراقییە.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی دەستەی دەستپاکی هەرێم تیادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دادگای تاوانەکانی سلێمانی ١ حوکمی شەش ساڵ زیندانی بەسەر دوو تۆمەتباردا سەپاند کە بڕی ١ ملیار و نۆسەد ملیۆنیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەی جێبەجێکردن دیار نەماوە. هەروەها بریارەکەی دادگا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە دوو تاوانبارەکە دەبێت پارەکە بگەرێننەوە.
ئەنجامدانی لێکۆڵێنەوە لە کەیسەکە لەسەر داوای دەستەی دەستپاکی هەرێم و بەدواداچوونی ئەو دەستەیە بووە.