لەبارەی ئەو هاوکارییەی لەنەخۆشخانەی رزگاری دابەشکراوە، تەندروستی هەولێر روونکردنەوە دەدات

دوێنێ ژمارەیەک کارمەندی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر هەر دانەیەکیان ٥٠٠ دۆلاری وەک هاوکاری پێدراوە، " نا عەدالەتی "لە دابەشکردنی ئەو پارەیەدا کراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوە لەسەر ئەو کێشەیە دەدات.

 
لەو روونکردنەوەیەی تەندروستی هەولێردا، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئەو هاوکارییە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکراوە، نەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، هەروەها پارەکە دابەشکراوە بەسەر ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون".



ئەمڕۆ ژمارەیەک زۆر لە کارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیە بایکۆتی دەوامیان کردو لەبەردەم نەخۆشخانە رزگاری گردبوونەوەو جەختیان لەسەر " ناعەدالەتی " ئەو دابەشکردنە کردەوە.


 دەقی ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر 


لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە و دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە. لە ڕاستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هەر ئەوکاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە ڕاستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەشکراوە کە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .

 
بەڕێوەبەرایێتی گشتی تەندروستی ھەولێر
۱٠ی ۸ی ۲٠۲٠




PM:02:18:10/08/2020