لە عێراق ٣ هەزارو ٤٨٤ تووشبووی نوێی راگەیاند



وەزارەتی تەندروستی عێراق، دۆخی کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند کە ٣ هەزار و ٤٨٤  توشبوی نوێ تۆمارکراوەو ٧٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوی ئەمڕۆیدا رایگەیاند ٣ هەزار و ٤٨٤ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ٦٧٥ تووشبوو لە بەغدان، بەسرەش دووەم شارە ٤٤٩ کەس و، نەینەوا ٣٢٠ کەس و لە کەربەلاش ٢٩٩ توشبوی نوێ تۆمارکراون.


وەزارەت رایگەیاندووە ٢ هەزارو ١٥ توشبوو چاکبونەتەوە.

 
 
کۆی تووشبوان لە عێراق ١٥٣ هەزار و ٥٩٩ کەسە، لەو ژمارەیە ١٠٩هەزار و ٧٩٠ کەس چاکبونەتەوە، ٥ هەزار و ٤٦٤ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 


PM:04:14:10/08/2020