کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کیم کاردشیان ئەستێرەی ناسراوی تەلەفزیۆنی ئەمەریکی ئاهەنگی ٢٣ ساڵەی لەدایکبوونی دەگێڕێت.
لە ڤیدیۆیەکدا کایلی لەناو خێزانەکەیدا دەردەکەوێت کە ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی بۆ سازکراوە.
کایلی جێنەر چ لە رووی سامانەوەو، چ لەرووی نمایشکردنی جەستەیەوە، خەریکە شوێنی کاردشیانی خووشکە گەورەی دەگرێتەوە.
کایلی کە کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.
کایلی خوشکە بچوکی " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢٣ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.
کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارەو خاوەن براندێکی بۆنە.
کیم کاردشیانی خووشکە گەورەی لەدایکبووی ١٩٧٩ یەو بە یەکێک لە هەر ئەستێرە ناسراوەکانی جیهان دەناسرێت.