تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی ٢٢ تووشبووی تری کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی سێ کەسی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها ٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون دەستنیشانکراوە و ٢٢ تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".
هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لە ئێستادا تەنها ١٤٦ توشبوو لەسەرجەم ناوەندەکانی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی ماونەتەوە، لەو ژمارەیەش ٣٢ توشبوو لە بەشی چاودێری ورد هێڵراونەتەوە.
هاوکات ١٣٤ توشبووش ئۆكسجینیان بۆ بهكاردههێندرێت و ١١ توشبووش لهژێر ئامێری cepap دان، سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.