سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمي بۆ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق واژوو كرد تا وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق واژوو كرد تا وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، لە ڕێوڕەسمەکەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژوی لە سەر فەرمانەکە کرد و ستايشى شاره‌زايى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى کرد بۆ پاراستنى ژينگه و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى ژينگه‌پارێزى.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی هەرێم هیوای خواستووە هەموو تاکێکی کوردستان هەستی به‌رپرسياريه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه و بيپارێزێت.
عەبدولڕەحمان سدیق لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی کوردە، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بوو، لەماوەی ٢٠٠٣ تاکوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (پەرلەمان)ی عێراق بوو، لە سەرەتای دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان ٢٤ بەرنامەیەكی هەبووە بەناوی (بەكوردی) .