دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمێک پێش ئێستا هونەرمەند سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ بههۆی كاریگهری ڤایرۆسی كۆرۆناوه، هونهرمهند سابیر كوردستانی له شاری سلێمانی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا گیانی لهدهستدا.
هاوکات ماوەی دوو هەفتە زیاترە هونەرمەند سابیر کوردستانی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووە و لە سەرەتادا باری تەندروستی ناجێگیربوو، بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا کە باری تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشتر دەڕوات.
سابیر کوردستانی، ساڵی ١٩٥٠ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لەسەرەتای تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی هەڵەوە چاوەكانی لەدەستداوە، یەکێکە لە ھونەرمەندە بە ئەزموونەکانی کورد، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و بەناوبانگترینی (من غەریبم)، چەند ساڵێکە لە سلێمانی دەژی، بەشێک لە گۆرانیبێژە گەنجەکان گۆرانییەکانی ئەو دەڵێنەوە.