لە بەیانێکدا پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە شاری هەولێر نزیکی ١٥٠ پزیشکن لە فریاکەوتنەکان کاردەکەن ئاماژە بەوەدەکەن، ئێمە وەکو پزیشکانی نیشتەجێی خولاو (ساڵی یەکەم) لە پارێزگای هەولێر، بڕیاڕماندا بە چۆڵکردنی هەموو ئەو نەخۆشخانانەی کە ئێمە ئەرکمان لێی هەیە، وە مانگرتن ڕادەگەیەنین تا جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی خوارەوە:
١. دابەشکردنی مووچە هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک، لە کاتی خۆیدا و بێ هیچ لێبڕینێک.
٢. گەڕاندنەوەی هەموو مووچەكانی مانگەكانی پێشوو.
٣- ئەگەر هەر مانگێك له كاتی خۆی مووچە نەدرا رۆژی دواتر دەست به مانگرتن دەكەينەوه.
٤- دانانی سنوورێك بۆ ئەو سوكايەتيه و توندو تيژيەی بەرامبەر پزيشكان دەكرێت به تايبەتی له نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شاری هەولێر .
٥- كەمكردنەوەی ئەو ئەركه زۆرەی پێمان سپێردراوە له ئێستادا ، به دامەزراندنی پزيشكانی تازه دەرچوو .
لەکۆتایی بەیانەکەدا پزیشکانی نیشتەجێی خولاو جەخت لەوەدەکەنەوە، لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی داواکارییەکانمان، کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی ١٢/٨/٢٠٢٠ مانگرتنەكه دەست پێ دەكەين.