تەندروستی كەركوك گیان لەدەستدانی چوار تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٦١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی چوار کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی کەرکوک ئاشکراشیکردووە: هەر لەو ماوەیەدا ٤٧ کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە.
تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە شەش هەزار و ١٥ حاڵەت و ٢٩٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا سێ هەزارو ٧٠٠ هاوڵاتی چاکبونەتەوە، هاوکات دوو ههزار و ٢٠ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تهندروستیان جێگیره.