خانمە گۆرانیبێژی لاو دینا سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوەو وێنەیەکی خۆی بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.
دینا کە بەیەکێک لە قوتابییەکانی شارەزای بواری مۆسیقا، هەڵکەوت زاهیر هەژمار دەکرێت و لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ ئەو دەردەکەوێت، لە نوێترین دەرکەوتنی وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە و بە ستاێڵێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.