بارگرژی لەنێوان یۆنان و تورکیا دەگاتە لوتکە

بارگرژی لەنێوان هەردوو دەوڵەتی یونان و تورکیادا گەیشتۆتە لوتکە پاش ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند" کە کەشتیەکی جەنگی یۆنانی تەقەی لە کەشتییەکی تورکی کردووە".  

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەم بارگرژیە ماوەیەکە بەردەوامە بەتایبەتی باررگرژییەکە لەو کاتەوە دروست بووە کە تورکیا ئەگەڕێت بەشوێن نەوت و غازدا لەو ئاوەی کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتێکانی دەچێتە ژێر ڕکێفی یۆنان و یۆنانیش ئەمە ڕەتدەکاتەوە. 

 

چەند ڕۆژێکە مانۆڕێکی سەربازی تورکیا لە دەریای سپی ناوەڕاست دەستیپێکردووە لە کەنارەکانی ئاوی یۆنان، ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانی زیاتری یۆنان، هەردوولا هێزێکی زۆریان کۆکردۆتەوە لەم ململانێیەشدا یەکێتی ئەوروپا پشتگیری تەواوی یۆنان دەکات، هەروەها یۆنان داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی یەکێتی ئەوروپا دەکات بۆ پیشاندانی یەک هەڵوێستی و هاوبەش بەرامبەر بە تورکیا.

 



PM:02:51:11/08/2020