ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی ٢١ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
د. یاد نەقشبەندی وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و ئاشكرای دەكات" کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٢ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە تائێستا ١٥٤ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ١٤٢ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات ئەمڕۆ ٢١ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری سلێمانی نۆ هەزار و ٤٢٤ توووشبوو تۆماركراون و لە نێویاندا ٤٥٧ كەس گیانیان لەدەستداوە پێنج هەزار و ٦٩٠ تووشبوو لە ژێر چاودێریدا ماونەتەوە.