٨ کەس لە کەرکوک بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك ئاماری  ٢٤ كاتژمێری رابردووی راگەیاند کە ٢٢٢ تووشبون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و ٨ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كەركوك رایگەیاند " لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٢٢ حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركراوە".


کۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتۆتە ٦٢٣٧ تووشبوو.

 
ژمارەی ئەو كەسانەی بە پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە ٣٠٣ كەس بەرزبوەتەوە.

 
ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە ٢٤ کاتژمێردا ٦٣ تووشبووەو کۆی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە ٣٧٦٣.

 


AM:08:58:12/08/2020