هەپەگە كوژرانی پێنج سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی چالاکیەکانی هەپەگە و یەژا-ستاردا لە حەفتانین و خانتور پێنج سەربازی سووپای تورکیا کوژران و بارەگایەک و شۆفڵێکی سوپای تورکیش لەناو بران". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

 

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا، لە ١١ی ئاب کاتژمێر ١٥:٠٠ لە دژی سەربازانی داگیرکەری دوژمن کە لە گردی شەهید بەرخۆدان لە ناوچەی خانتور جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە لە دوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەر سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن، ٣ سەرباز سزا دران.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە ١١ی ئاب لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەو چوارچێوەیەدا؛

هێزەکانمان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە دژی سەربازانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە گردی شەهید شاهینی خانتور جێگیر ببوون، چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا بارەگایەکی دوژمن لەناو برا و هێندەی پشتڕاست کرایەوە سەربازێک سزا درا.

کاتژمێر ٠٨:٥٠ خولەک هێزەکانمان لە دژی سەربازانی دوژمن لە گردی شیفرەزای سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا شۆفڵێک کرایە ئامانج و لەناو برا و سەربازێکی دوژمنیش سزا درا.

لە ١١ی ئاب سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا. زانیاریەکان لەبارەی ئەو هێرشە ئاسمانیەوە بەم شێوەیە؛

کاتژمێر ١٢:٤٥ خولەک فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی یەکمالەی سەر بە هەرێمی مەتینایان بوردومان کرد.

کاتژمێر ١٣:٠٠ و ٢١:١٥ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی جیلۆی بچوکی سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد.

لە ئەنجامی ئەو بوردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."



PM:09:59:12/08/2020