ئەحمەد محەمەدی شاعیر تووشی کۆرۆنا دەبێت

شاعیری ناوداری کورد ئەحمەد محەمەد تووشی کۆرۆنا دەبێت.

 

ئەحمەد محەمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا راگەیاند.

 

ئەحمەد محەمەد ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لە دایك بووە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی‌ و ناوەندیی لە‌و شارە تەواو كردووە، یەکێکە لە شاعیرە ناودارەکان و زیاتر لە ٣٠٠ تێكستی شیعری لە سەرانسەری كوردستانی گەورەدا كراوە بە گۆرانی، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەكانیان كردووە بە گۆرانی‌ و ئاوێزانی موزیكیان كردووە‌ و سەدایەكی سیحراویان پێبەخشیووە. 

 


PM:10:18:12/08/2020