کەمێک پێش ئێستا فڕۆكەکانی توركیا دەڤەری برادۆستیان تۆپباران كرد و زیانی زۆر بە ژینگە و كوێستانەكانی سنوورەكە كەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی گەلی ڕەش، خواکورک، دەراو و بندێوانە لە سنوری برادۆست دەکەن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بە هۆی بۆردوومانەوەکەوە ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی ئەو ناوچەیە کەوتووەتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بە ئاسمانی سنورەکانی برادۆستدا دەسوڕێنەوە، کە ئەمەش ترس و دڵەڕواکێی لای دانیشتووانی سنورەکە دروستکردووە.