نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

هەرچەندە نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی ئاب بە بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزیووە، بەلآم هێشتا نرخەکەی بەرزەو برنت لەسەرو ٤٥ دۆلارەوەیە.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٥ دۆلارو ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە داخستنی بازاڕدا نرخەکەی ٤٥ دۆلارو ٤٣ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٤٢ دۆلارو ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دواخستندا بە ٤٢ دۆلارو ٦٧ سەنت بوو.

 

بۆ یەکەمجارە نەوت بەم شێوەیە لە دوای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە نرخێکی بەرز تۆمار دەکات.



AM:09:10:13/08/2020