ڤیدیۆ.. شەبنامی بارانی لە سلێمانییەوە ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

خانمە فاسیۆنی ناسراوی کوردستان شەبنامی بارانی گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سلێمانییە.

 
شەبنامی بارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو ڤیدیۆی بڵاوکردۆتەوە لە ڤیدیۆیەکیدا خۆی نمایش دەکات و، لە ڤیدیۆیەکی تریدا ریکلام بۆ مەوادی جوانکاری دەکات و رایدەگەیەنێت کە لە سلێمانییە.


شەبنام جاری پێشوو کە گەڕایەوە کوردستان دەنگوباسی ئەوە بڵاوبوەوە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ میران عەلی هەیەو، چەند جارێک هەردوولا روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە، بەڵام وەک ئاماژەی بۆ دەکات ئەمجارە بۆ ریکلامکردن گەڕاوەتەوە کوردستان.

 
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 


PM:01:04:13/08/2020