لە ئێران ژمارەی گیانیان لەدەستدان بە كۆرۆنا ١٩ هەزار كەسی تێپەڕاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئاب تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٧٤ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٦٢٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون،  ١٧٤  تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣٣٦ هەزار و ٣٢٤ كەس، لەو ژمارەیەش ١٩ هەزار و ١٦٢ كەس گیانیان لەدەستداوە".

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشکردوە: تا ئێستا ٢٩٢ هەزار و ٢٧ توشبووی وڵاتەکەی نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام سێ هەزار و ٩٧١ کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان.

PM:01:56:13/08/2020