فەرەنسا بۆردوومانەکەی توركیا بۆ سەر سیدەکان شەرمەزار دەكات

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو بوردوومانەی توركیا، كە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی چەند كەسێك لە پاسەوانانی سنووری عێراق لە پارێزگای ھەولێر، شەرمەزار دەكات و "بە پێشھاتێكی مەترسیداری" وەسفكرد.


فەرەنسا یەکەم وڵاتی رۆژئاوایی گەورەیە کە بەراشکاوی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سیدەکان لەهەولێر مەحکوم دەکات.


رۆژی ١١ ی ئاب فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا لەناوچەی سیدەکان بۆردومانی هێزێکی پاسەوانی سنوریان کردو دوو ئەفسەری پلە باڵایان بە پلەی عەمید و عەقید و چەند سەربازێک گیانیان لەدەستدا.

 
ئەم هێرشە بۆتە مایەی پێشاندانی هەڵوێستێکی توند لەلایەن عێراقەوەو لەدەزگا باڵاکانی وڵاتەوە چەندان هەڵوێستی توند نیشان درا.

 


PM:08:11:13/08/2020