فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێک لە نزیک دهۆک دەکاتە ئامانج


 ئەمشەو ١٣ی ئاب لە پارێزگای دهۆک  لە سنووری ناحیەی زاوێتە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گووندی رەشانکێ کە چوار سەرنشینی تێدابووە کردە ئامانج.




لەبەر مەترسی بۆردومانی تر تا ئێستا نەزانراوە ئەو ئۆتۆمبیلی هی کێیەو ئەو چوار کەسەی تیایدابوون کێن و شونسیان چییە.

 
ئەو بۆردومانە دوای هێرشەکەی سەر ناوچەی سیدەکان و کوژرانی دوو فەرماندەی سەربازی باڵای پاسەوانی سنور دێت کە پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و تورکیای خستۆتە دۆخێکی خراپەوە.

 


AM:12:01:14/08/2020