تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ٢١ ملیۆن كەسی تێپەڕاند
تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و رێژەی چاكبوونەوەش لە ڤایرۆسەكە بۆ ١٤ ملیۆن كەس نزیک دەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ ملیۆن و ٧٢ هەزار و ١٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٧٥٧ هەزارو ٤٧١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٢ ملیۆن و ٩٢٤ هەزار و ٣٦٤ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا پێنج ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ٦٦٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٧٠ هەزار و ٤١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.
AM:09:30:14/08/2020