شاسوار عەبدولواحید: دەسەڵات وەڵامی نەبێت، بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی گەورەتر دەكەین

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت" ئەگەر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان وەڵامی بۆ داوكارییەكانی خۆپیشاندانی چەند شارو شارۆچكەیەكی نەبێت، ئەوا لە نزیكترین كاتدا بەشێوەیەكی فراوانتر دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە".

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند" ئێمە پێشوتریش وتومانە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نابێت بە رێککەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ رادەستکردنی خاڵە سنورییەکان یان تەنانەت چاودێریکردنیان، چونکە بە لای یەکێتی و پارتییەوە زیادکردنی قازانجی کۆمپانیاکانیان لە هەموو شتێک گرنگترە و پاکیان بە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان نیە". 

 

وتیشی" ئەگەر دەسەڵات وەڵامی ئەو چوار داواكارییەی خۆپیشاندەران نەداتەوە ئەوا لە داهاتودا پلانی ترمان هەیەو هەنگاوی تر دەنێین و هەفتەی داهاتوو پلانی تر رادەگەیەنین و لە چەند رۆژی داهاتودا بانگەوازێكی گەورەتر رادەگەیەنین، خۆپیشاندانی داهاتومان لەمەی ڕۆژی چوارشەممە گەورەتر دەبێت".




AM:10:50:14/08/2020