لە قه‌زای سۆران ٤٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا راگەیاندرا

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند" ٤٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە". 

کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" له‌ كۆی ١٤٨ پشكنین، ده‌ركه‌وت ٤٩ كه‌سی دیكه‌ له‌ سنووری قه‌زای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

لەبارەی تووشبووەکان قایمقامی قەزایی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" تووشبووەکان دوویان خەڵكی رەواندزن و سیانی دیكەش خەڵكی خەلیفان و ئەوانی دیكە سەرجەمیان دانیشتوی ناو قەزای سۆرانن. داواشیكرد هاوڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن".



AM:11:01:14/08/2020