بودجەی تەرخانکراو بۆ بواری سەربازی
عێراق ٧٢ هەمینە،سعودیە لەناوچەکەو، ئەمەریکا لەلوتکەدایە



وڵاتی عێراق بە ٧٢ هەمین وڵات دادەنرێت لە تەرخانکردنی بوودجە بۆ بواری سەربازی، لە وڵاتە عەرەبییەکان سعودیە یەکەمەو، لەسەر ئاستی جیهانیش ئەمەریکایە.


بەپێی راپۆرتی " Global Firepower "، بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە کۆی ١٣٨ دەوڵەت، عێراق ٧٢ هەمینە لەسەر ئاستی جیهان و ١٤ هەمینە لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکان دوای سعودیەو ئیمارات و جەزائیر و میسر و مەغریب و لیبیاو ئەردەن و لوبنان و سوادن و سوریا.

 
بەپێی ئەو راپۆرتە دوا خەرجی عێراق بۆ بواری سەربازی لە سالێکدا یەک ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام بودجەی سعودیە بۆ ئەو بوارە ٦٧ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە ساڵانە.


ئەو وڵاتەی لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین خەرجی لەبواری سەربازیدا دەکات ئەمەریکایە کە ٧٥٠ ملیار دۆلار خەرج دەکات، دوای ئەو چین دێت کە ٢٣٧ ملیار دۆلار خەرجدەکات.


بەپێی راپۆرتەکە ئەو وڵاتانەی ئەو بودجە زۆرە دادەنێن بۆ بواری سەربازی بەمەبەستی مانەوەی هێزی شەڕکەر و بەهێزکردنیەتی، هەندێک وڵاتیش داهاتی کەمە، ناچار هاوپەیمانێتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتە جیهانییەکاندا دەکات.

 


PM:05:12:14/08/2020