خۆپیشاندان لە شاری رانییە دەستیپێکردەوە



بۆ رۆژی سێهەم لە شاری رانییە خۆپیشاندان لەو شارە دژی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەستیپێکردەوە.


پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ئاب لەشاری رانییە سەرلەنوی گەنجان و چین و توێژەکانی شاری رانییە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.


خۆپیشاندانی ئەو شارەش هاوشێوەی شارەکانی تر لە پێناو دابەشکردنی مووچە  و هەلی کار و چاککردنی خزمەتگووزاریەکاندایە.


لە کاتێدا ئەگەر توندوتیژی هەیە، هێزە ئەمنییەکانی بەرگری شارستانی و ئاسایش و پێشمەرگە لە شارەکە کەوتنە ئینزارەوە بۆ بەرگرتن لە خۆپیشاندانەکە.


لە رۆژی چوار شەممەی رابردوەوە، ئەمە بۆ سێهەم رۆژە خۆپیشاندان لەم شارە بەردەوامە.
 


PM:06:28:14/08/2020