لەشاری کەرکوک پزیشکێکی پسپۆری بواری هەناو بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
ئەو پزیشکە کە ناوی ئیدریس غازی قهسابەو پسپۆری ههناوەو، دوێنێ هەینی ١٤ ی ئاب دوای چەند رۆژێک تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا.
تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم دواییە لە شاری کەرکوک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزۆبۆتەوەو پسپۆرانی ئەو بوارە ئاماژە دەکەن کە ڤایرۆسەکە لەو پارێزگایە بەرەو لوتکەی هەڵكشان دەڕوات.