٧٥ ساڵە بەرشەلۆنە شتی وای بەسەردا نەهاتووە

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی شەوی رابردوو تووشی دۆڕانێکی گەورەو مێژووی هات و نزیکەی سەدەیەکە بە ئەنجامی گەورەی لەم شێوەیە نەدۆڕاوە.
 بەرشەلۆنە لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئەنجامی ٨-٢ بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دۆڕاو لە خولەکە کرایە دەرەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا دوای یاریەکە بڵاویانکردەوە، ئەم یانەیە لە ساڵی ١٩٤٥ و ماوەی ٧٥ ساڵە بە ئەنجامی ٨ گۆڵ نەدۆڕاوە.
هەروەها لە مێژوودا هیچ یانەیەک ٨ گۆڵی لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لێ نەکراوە کە شەوی رابردوو بەرشەلۆنە لێی تۆمارکرا.


AM:09:29:15/08/2020