ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری ڕێژەی تووشبوون و مردن بە کۆڕۆنا لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو و له ٧ی ئاب تا ١٤ی ئابی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی ئامارەکەی تەندروستی هەرێم، له هه‌ولێر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و له‌و حه‌وت رۆژه‌دا ١٠ هه‌زار و ٦٦ پشكنین ئه‌نجامدراوون و له‌و ژماره‌یه دوو هەزارو ٣٤٣ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و ٦٥ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە ئامارەکەدا تەندروستی هەرێم ئاشکراشیکردووە: کە لە سلێمانی پێنج هەزارو ٤٢٤ پشكنین ئەنجامدراوون و لەو ژمارەیە ٨٣٧ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و ٢٩ كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە پارێزگای دهۆكیش حەوت هەزار و ١٥ پشكنین كراوون و ٦٢٥ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و سێ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات ڕوونیشیکردەوە: لە پارێزگای هەڵەبجە ٢٣٣ پشكنینكراوە و ١١٣ كەس تووشی كۆرۆنا بوون و چوار كەسیش گیانیان لەدەستداوە بەوەش رێژەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا زیادی كردووە.