ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هەرێم تۆماركرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٥٨ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و ٢٠ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبووانی پەتاکەش لە هەرێم گەیشتە ٢٠ هەزار و ٦٦٠ کەس.

 

رگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧١)

١. کەرەنتین: (٢٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١١٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (٣٤ سلێمانی)، (٨٠ دهۆك).

٢. پشکنین: (٣٥٢٤ پشکنینی نوێ) 
(١٧٢٩ هەولێر)، (٤٦٧ سلێمانی، ١٢٢ گەرمیان)، (١٢٠٦ دهۆك)

٣. تووشبوو: (٦٥٨ تووشبووی نوێ)
(٤٤٣ هەولێر)
(١٢٨ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان)
(٦٧ دهۆك)
٤. چاکبوون: (١٧٩ چاکبوون)
(١١٥ هەولێر)
(٢٥ گەرمیان)
(٣٩ دهۆك)

٥. مردن: (٢٠ مردن)
(١٣ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ٢١٦٩٨ هاوڵاتی (٢١٥٨٤ دەرچوو)
پشکنین ٢٤٤٩٧٢ (١٠٣٨١٢ هەولێر، ٧٥٠٤٦ سلێمانی، ٦٣٨١٩ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٦٦٠ (٨٤٤٧ هەولێر، ٩٩٠٤ سلێمانی، ١٦٨٦ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٢٠٧ (٤٢١٦ هەولێر، ٥٨٠٣ سلێمانی، ٦٦٠ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٧٢١ (٣٩٩٩ هەولێر، ٣٦٢٤ سلێمانی، ١٠١٥ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)
مردن ٧٣٢ (٢٣٢ هەولێر، ٤٧٧ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
١٥ی ئاب ٢٠٢٠



PM:01:20:15/08/2020