لە سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کراو بریندارکرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی تاسڵووجەی شاری سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەک کراو بریندارکرا.

 

سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە هاوڵاتییەک کراوە لە ناحیەی تاسڵوجەی سەربە سلێمانی و تۆمەتبارانیش هەڵاتوون".

 

وتیشی" ئەو هاوڵاتیە لە ئێستادا رەوشی تەندروستی جێگیرە و فیشەک بەر قاچی ناوبراو کەوتووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: هاوڵاتییەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردوە و هێزەكانی پۆلیسش دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە و تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.

 
 


PM:02:34:15/08/2020