تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئاب تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦١ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٢٤٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٦١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣٤١ هەزار و ٧٠ هاوڵاتی، لەو ژمارەیەش ١٩ هەزار و ٤٩٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٥ هەزار و ٦٣٠ كەس چاكبوونەتەوە". 

PM:05:42:15/08/2020