هەولێر ..سبەی گوژمەیەکی تر لە پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت



لە بەغداوە بڕی دوو ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی سنووری هەولێر گەیشتووەو سبەی یەەک شەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

 
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سایلۆی هەولێر لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە " بڕی دوو ملیار دینار ماوەی 10 رۆژێک دەبێت لە بەغداوە گەیشتووەتە هەولێر و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

 
بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سایلۆی هەولێر کە بە ماڵپەڕی کوردستان ٢٤ راگەیاندووە"ئەو جووتیارانەی لە رۆژانی 14، 15 و بەشێکی ئەوانەی لە 16ـی 6 گەنمیان رادەست کردووە، سبەی دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ ئەوەی چەکی بانکی وەربگرن و لە بانکی حەمرین شایستە داراییەکانیان وەربگرن".

 


PM:10:11:15/08/2020