لە هەولێر دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ دوو کەسی تری هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر گیانیان لە دەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند" لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دوو تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەستدا و ١٤ نەخۆشیش بارودۆخیان ناجێگیرەو لەژێر چاودێری چڕدان". 

ڕاشیگەیاند" لە ئێستادا زیاتر لە ٨٠ نەخۆش لە پارێزگای هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکدان لە نەخۆشخانەکان و دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە و ژیانیان لە مەترسیدایە".

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە هەرێم گەیشتوەتە ٢٠ هەزارو ٦٦٠ حاڵەت و ٧٣٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراون، لە ئێستاشدا ١١ هەزارو ٢٠٧ هاوڵاتی چاکبونەتەوە و هەشت هەزارو ٧٢١ توشبووش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان.


AM:11:56:16/08/2020