لە کەرکوک نۆ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی كەركوك گیان لەدەستدانی نۆ تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی  نۆ کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی کەرکوک ئاشکراشیکردووە: هەر لەو ماوەیەدا ١٠٧ کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە حەوت هەزار و ١٢٠ حاڵەت و ٣١٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا چوار هەزارو ٧٦ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە. 

PM:01:05:16/08/2020