بەرپرسێکی یەکێتی ناوەرۆکی رێککەوتنی نێوان بەغداو هەولێر ئاشکرا دەکات

ئەندامێكی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەندامی شاندی هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا رایدەگەیەنێتت" بەپێی رێككەوتنەكە مانگانە بەغدا ۳۲۰ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت".


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، خالد شوانی ئەندامی شاندی دانووستاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا رایگەیاند "لەدوای زنجیرەیەك سەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی، قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەركردنی شایستە دارییەكانی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران، ودوایی ئەنجامدانی چەندین كۆبونەوە ، و ۱۲ جار گۆرینەوەی پێشنیار وتێبینی دوێنێ لەنێوان سەرۆك وەزیرانی هەرێم وحكومەتی فیدراڵی گەیشتە دوا قۆناغ و رێكەوتنەكە راگەیاندرا".


خالید شوان دەشڵێت" پڕۆسەی دانوسانەكە هەڵكشان و داكشانی زۆری بەخۆ بینی ، ودانوسانێكی قورس وئاڵۆزبوو و لەیەك كاتدا هەوڵەكانمان هەم بۆ دابینكردنی مافە دارێكانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستورێكانی هەرێمی كوردستان بوو، رێكەوتنەكە تاكوو ئیقرار كردنی یاسای بودجەی ۲۰۲۱ بەردەوام ئەبێت وقۆناغێكی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی ۲۰۲۱ دەستپێدەكەینەوە" .




خالد شوان کە وەزیری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیشە، جەختیشكردوەتەوە، رێكەوتنەكە كۆمەڵێ مەلەفی تری وەك بابەتی چاودێری و ووردبینی ومیكانیزمی چارەسەر كردنی كۆمەڵێك مەلەفاتی تری دارای وئابوری لەخۆئەگرێت.


باسی لەوەشكردوە، رێكەوتنەكە میكانیزمی مامەڵەكردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورێكانی لەخۆ گرتووە كە بەپێی یاسای ئیدارەی دارای فیدراڵی ژمارە ٦ ساڵی ۲۰۱۹ ئەبێت .
 


PM:03:26:16/08/2020