وەزارەتی دارایی لەسەر وەرگرتنەوەی قەرزەکان نامەیەکی ئاراستەی بانکەکان کرد

لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و وەرگرتنەوەی قەرزە ئاسانكارییەكان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی بانكەكان كردو داوای وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەکات.


بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٠ بڵاو كراوەتەوە، کە واژووی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، لەسەرەو تایبەتە بە گەڕاندنەوەی قەرزە ئاسانكارییەكان كردووە و داوای كردووە نووسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردن بكرێت بە مەبەستی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرای موڵكەكانەوە (موزایەدە).
 


PM:01:00:17/08/2020