وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت" سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت".

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا وادەی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند و وتی" سبه‌ی سێشه‌مه‌ ٢٠٢/٨/١٨، مووچه‌ی مانگی ٢٠٢٠/٣ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خه‌رج ده‌كرێ به‌ هه‌مان رێژه‌ی (لێبڕینی) مانگی ٢٠٢٠/٢". 

 

بەپێی زانیارییەکان، دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار بەهەمان رێژەی مانگی شوبات دابەشدەکرێت.

 


PM:02:49:17/08/2020