لە کەرکوک ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی ١١ تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
بهڕێوهبهرایەتی گشتی تهندروستی كهركوك ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠٦ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه".
ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا ١١ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ هاوڵاتی دیکەش کە هەڵگری پەتاکە بوون چاکبوونەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە".
تا ئێستا كۆی تووشبووان لە پارێزگای کەرکوک گەیشتوەتە حەوت هەزار و ٣٨٣ حاڵەت و ٣٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا چوار هەزارو ٣٣٣ هاوڵاتی چاکبونەتەوە.
PM:07:06:17/08/2020