پەکەکە کۆپتەرێکی تورکیا دەخاتە خوارەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئاب، ڕایگەیاند "هێزەکانیان هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیایان لە گردی چوارچەلا لە باکووری پارێزگای دهۆک خستووەتە خوارەوە".


بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هێزەکانی هەپەگە "لە ڕۆژی 16ی ئاب، کاتژمێر 10:00 لە ناوچەی چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس لە دژی ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکیی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە لە گردی چوارچەلاوە دەگەڕانەوە، چالاکییان ئەنجامدا و گورز لە یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان وەشێنرا".


لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو "بەپێی زانیارییەکان، ئەو هەلیکۆپتەرەی گورزی بەرکەوتووە، نەیتوانیوە دوور بکەوێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە".




PM:10:23:17/08/2020