وەفدێکی پارتی لە یەکێتی تەنها سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکات

وەفدێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات، بەبێ بینینی لاهور شێخ جەنگی، تەنها سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکات و لەگەڵ ژمارەیەکیش لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبنەوە.


وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە جەعفەر ئیمێنكی و عیزەدین بەرواری، عارف تەیفورو رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و فازل رەئوف و ئالان حەمە سەعید سەعید سەلیم ئەندامانی سەركردایەیەتی گەیشتنە دەباشان و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدی یەكێتی كە پێكهاتبوون لە رزگار عەلی ئەندامی دەستەی كارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و د.خەسرەو گوڵ ئەندامی سەركردایەتی و شێخ محەمەد تاڵەبانی لێپرسراوی  ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری ھەرێمی کوردستان بە وەکالەت پێشوازیان لێكرا.

 
چاودێڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێدەچێت پارتی بەردەوام بێت لە " کەنارگیرخستنی " هاوسەرۆکی یەکێتی، لاهوری شێخ جەنگی، هەربۆیە وەفدەکە سەردانی نەکرد و ، تەنها سەردانی بافڵ تاڵەبانیان کرد.

 


PM:11:32:17/08/2020