گۆرانیبێژی لاوی کورد، دینا کە بە خوێندکارە نوێکەی میوزکژەن، هەڵکەوت زاهیر هەژمار دەکرێت گۆرانییەکی عەرەبی تۆمار دەکات.
گۆرانییە عەرەبییەکەی دینا بەناوی " بلوە " ەوەیەو پێدەچێت لە دەرەوەی هەرێم تۆماری کردبێت.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.