دادگای نێودەوڵەتی تایبەت بە کوشتنی حەریری سەلیم عەیاشی بە تاوانبار ناوزەد کرد

لەلاهای لە هۆڵندا، دادگای نێو دەوڵەتی تایبەت بە کووشتنی سەرۆک وەزیران پێشووتری لوبنان، رەفیق حەریری حوکمی خۆی دەرکردو، سەلیم عەیاشی بە تاوانبار ناوزەد کردو، سێ کەسی تری بەبێ تاوان دایە قەڵەم.



ئەو دادگایە کە لە ٢١ ی ئەیلول جارێکی تر دادەنیشێتەوە بۆ حوکمدان لەسەر تاوانبارەکە، هاوکات هەر سێ تومەتبار حەسەن مەرعی و حسین عنیسی و ئەسەد سەبرای بەبێ تاوان ناوزەد کرد.

 
دادگاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هیچ ئاماژەیەک بۆ هەبوونی پەیوەندی حیزبوڵاو حکومەتی سووریا بەو تاوانەوە بەدیناکات، هەرچەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان سوودمەندبوون بە کوژرانی حەریری.

 

توانبار، سەلیم جەمیل عیاش هاوڵاتییەکی لوبنانییە، لەساڵی 1963 لەدایک بووە، کوڕی جەمیل دەخیل عیاشە و دایکی ناوی حەحاسین عیسا سەلامە و لەباشوری لوبنان گەورەبوە و ژیاوەو ئێستا خۆی حەشارداوە.

 

دوای حوکەمی دادگا، سەعد حەریری رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەوان راستییەکەیان زانی و جگەلە دادوەری و ئاسایشی بۆ گەلی لوبنان هیچی دیکەیان ناوێت"، هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کردەوە سزا بەسەر تاوانباردا جێبەجێبکرێت.

 

حەریری سەرمایەدارو دەوڵەتمەدارێکی بەناوبانگ و سەرۆک وەزیرانی لوبنان بوو بۆ پێنج کابینە، لە ١٤ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٥ لەناوەڕاستی بەیروتدا کرایە ئامانج ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو کە دوو تەن و نیو مادەی تەقینەوەی بارکردبوو، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا. 

 


PM:06:09:18/08/2020