لە هەولێر پزیشکێک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارە دەڕفێندردێت و ڤیدیۆکەی بڵاودەکرێتەوە

پزیشکێکی دەرمانسازی لە هەولێر شەوی دوو شەممە ژمارەیەک چەکدار دەچنە سەر ماڵەکەی و دەیڕفێنن، پاش ماوەیەک لەترسان و ئازاردانی دەروونی ئازادی دەکەن، سەندیکای دەرمانسازانی دیالەش داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.


ماڵپەڕی " بغداد الیوم" کە ماڵپەڕێکی عێراقییە بڵاویکردۆتەوە د. ئیبراهیم سەباح مەتەر کە پزیشکی دەرمانسازییە شەوی دوو شەممە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە بە ئۆتۆمبیل دەچنە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی منارە سیتی، لە پشت ماجدی موڵ لە هەولێر و دەیڕفێنن.

 
بەپێی لێدوانی ئەو پزیشکە کە بە سەندیکای دەرمانسازی دیالەی راگەیاندووە، دوای ئەوەی هاتوونەتە سەر ماڵەکەی و رفاندوویانەو  لە جێگایەک پەنجە مۆریان لەسەر مامەڵەیەکی بازرگانی گەورە پێکردووەو پاش ماوەیەک ئازادیان کردووە.

 
سەندیکای دەرمانسازی داوای لێکۆڵینەوە لە رفاندنی د. ئیبراهیم سەباح مەتەر دەکات کە خەڵکانێکی بەناوی هێزە ئەمنییەکانەوە چوونەتە سەری  و رفاندوویانەو ئازاریان داوەو دوای ئازادیان کردووە.

 
د. ئیبراهیم سەباح پزیشکی دەرمانسازیەو لە هەولێر دەرمانخانەی هەیە، بەرەگەز عەرەبەو خەڵکی دیالەیە، دوای رووداوەکە لە هەولێر هەڵهاتووەو گەڕاوەتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی. 

 


PM:09:46:18/08/2020